كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
: هه‌واڵ
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان میكانیزمی دەنگدانی عیراقییە ڕاگوێزراوەكان ڕوون دەكاتەوە
ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاری ڕێپێدانی دەنگدانی عیراقییە ڕاگوێزراوەكان لە لایەن ڕژێمی پێشوو دەدات ئەوانەی ناوەكانیان لە بنكەی زانیاری تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆ بە پێی ئەو میكانیزمانەی كە لە لایەن ئەنجوومەنەوە دیاریكراون.
دادوەر قاسم عەبودی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و ووتەبێژی ڕەسمی كۆمسیۆن لە لێدوانێكدا ووتی: "ئەو میكانیزمانەی كۆمسیۆن ڕەزامەندی لەسەر داوە بریتییە لە پابەندبوونی ئەو ڕاگوێزراوانە بە پێشكەشكردنی دوو بەڵگەنامەی ڕەسمی بە مەرجێك یەكێكیان پاسپۆرتی بیانی بێت بۆ پێناسەكردنی ناسنامەكانیان وشیاوبوونی تەمەنیان و شوێنی لەدایك بوونیان لە یەكێك لە پارێزگاكانی عیراق" . هەروەها وەرگرتنەوەی تۆماركردن و دەنگدانیان بە مەرجێك دەبێت كە پاسپۆرتە بیانییەكە ناوی سیانی و بەرواری لەدایك بوون و شوێنی لەدایك بوونیان لە یەكێك لە پارێزگا عیراقییەكان لەخۆبگرێت وە كارپێكراو بێت . ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە دەبێت داتاكانی ئەوانەی ئەم رێوشوێنە دەیانگرێتەوە، هاوتابێت لەگەڵ زانیارییەكانی ڕاگوێزراوەكان كە لە كۆمسیۆن هەیە ولە وەزارەتی ناوخۆەوە وەرگیراوە، ولە حاڵەتی هاوتانەبوونی زانیارییەكانی كارتەكانی دەنگدان لەگەڵ زانیارییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئەوە بە پووچەڵ دەژمێردرێت. لەلایەكی ترەوە، عەبودی ئەو هەواڵانەی كە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبوونەتەوە رەتكردەوە كە دەربارەی متمانەبوونی یەك بەڵگەنامە بۆ عیراقییەكانی تاراوگە وە ڕێیان پێ بدات لەڕێگەیەوە دەنگ بدەن.
07/03/2010 09:20:00
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459606