كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
: هه‌واڵ
لێدوانێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان
لەكاتێكدا كە عیراقییەكان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەكەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی 2010 بەیانی ڕۆژی یەكشەممە حەوتی ئادار,
بۆ بەشداریكردن لەم ڕووداوە مێژووییە كە هەنگاوێكی گەورەیە بۆ بنیادنانی ووڵاتێكی دیموكرات . كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كە لایەنی جێبەجێكارە هەموو ئامادەكارییەكانی ئەنجام داوە بۆ ئەو كاتەی كە ناوەندەكانی هەڵبژاردن دەكرێنەوە لە سەرانسەری عیراق، ئەو هەوڵانە دەنرخێنێت كە لەلایەن قەوارە سیاسییە بەشداربووەكان لە هەڵبژاردنەكان ئەنجام دراوە لە ڕێگەی پابەندبوون بە بنەماكان و سیستەمەكانی كۆمسیۆن و جێبەجێكردنی میكانیزمەكانی ماوەی بێدەنگی ڕاگەیاندن كە لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی شەممە 6-3-2010 دەستی پێكردبوو ئەم پابەندبوونە شوێنی قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان بەهێز دەكات لە ڕێزگرتنی بنەماكانی هەڵسوكەوت كە پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕێكدەخات . و داوای هێوربوونەوە دەكات لە قەوارەكان و كاندیدەكان و ڕوونی مامەڵە كردن لەگەڵ ڕووداوەكە و بنكە جەماوەرییەكان ئاراستەی بارودۆخی گونجاو بكەن تاوەكو پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ڕێكوپێك بەڕێوەبچێت
وە جەختی لەسەر ئامادەبوونی بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان كرد لە ناوەندەكان و وێستگەكانی دەنگداندا سەرەڕای چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان كە هۆكارێكی بەهێزكەرن تاوەكو ئەم ڕووداوە مێژوییە بگاتە ئاستی خوازراو لە ڕێگەی پیادەكردنی بنەمای پاكی و ڕوونی كە ڕێگایەكە بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان . كۆمسیۆن داوا لە لایەنەكانی پشتیوانكار دەكات كە هەوڵی سەرخستنی هەڵبژاردنەكان دەكەن وەكو هێزەكانی ئاساییش كە دەنگدەر و ئارامی هەڵبژاردنەكان دەپارێزن و داوایان لێدەكات پارێزگاری لە ئاساییش و پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان بكەن و ئاسانكرنی كارەكانی دەنگدەر بۆ گەیشتن بۆ ئەو ناوەندانە بێ دەستێوەردانی كاری هونەری كە سەربە فەرمانبەرەكانی كۆمسیۆنە، ئەوانەی پابەندن بە بنەماكانی هەڵسوكەوت و ڕێوشوێنەكان كە مەشق لەسەر كراوە و پەیمان دراوە بە جێبەجێكردنی. وە كۆمسیۆن داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات لە ڕێگەی كارلێك كردن لەگەڵیان و بنیادنانی هاوبەشییەكی ڕاستەقینە كە چاوێكی گەورە بن بۆ بینینی ڕاستییەكان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن هەروەها ئەم كارە پیشەیی و ڕوون بێت لە گواستنەوەی هەواڵەكان و ڕاپۆرتەكان و هاندانی دەنگدەر بۆ بەشداریكردنێكی كاریگەر بەرەو سەندوقەكانی دەنگدان . ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هیوای سەركەوتن دەخوازێت یەكەم بۆ دەنگدەری عیراقی چونكە بازنەیەكی كرنگ و سەرەكییە لە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و ە هەروەها قەوارە سیاسییەكان و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان و بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان و ڕۆژنامەوانان و دەزگاكانی ئاسایش و هەر كەسێك پەیوەندی بە سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە .
07/03/2010 12:14:00
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459656