كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
: هه‌واڵ
نووسینگەی بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە كۆتاییهاتنی تۆماركردن و دەنگدانی دەرەوەی وڵات رادەگەنێات
نووسینگەی بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە كۆتاییهاتنی تۆماركردن و دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی راگەیاند . ئەمە لە لایەن - میقداد ئەلشەریفی بەرێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەكەوە راگەیەندراو هەروەهاوتیشی :
تۆماركردن و دەنگدان لە سێیەم رۆژیدا، لە دوا وڵاتدا، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، ئەمرۆ دووشەممە هەشتی ئازار كاتی پێنجی سەرلەبەیانی،كۆتایی هات . ئەوەشی زیادكرد كە هەڵبژاردنەكان لەو وڵاتانەدا كەبریارەكەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران گرتبوویەوەو نوسینگەی هەڵبژاردنەكانیان تیادا كرابووەوە، لەرووی بەشداری عیراقیەكانی تاراوگەو چوونیان بەرەو سندوقەكانی دەنگدان، زۆر سەركەتووبوو.
هەروەها ئاماژەی كرد بە پابەندبوونی سەرجەم كارمەندانی نووسینگەكان بەو رێساو رێنماییانەی كە كۆمیسیۆن گرتبوونیەبەر بە مەبەستی گەیشتن بە دەنگدانێكی پاك و بێگەرد ئەوەش ئاسووودەییەكی زۆری لەلای هەموو عیراقیەكانی دەرەوە دروستكرد و ئەوانیش جەخت لە سەر باش بەرێوەچوونی پرۆسەكە دەكەنەوە سەررای قەرەباڵغی و پەرۆشیی دەنگدەرەكان بۆ بەشداریكردن . ئەوەش كە ئەم هەڵبژاردنە لەوانیتر جیادەكاتەوە ئەوەیە كە ژمارەیەكی زۆر لە و كەسانە بەشداریانكرد كە لەو وڵاتانەدا دەژین كە نووسینگەی هەڵبژاردنیان تیادا نەكراوەتەەوە،ئەوەش حەزو تامەزرۆیی عیراقیەكانی تاراوگە دووپاتدەكاتەوە بۆ بەشداریكردن لەو زەماوەندەی هەڵبژاردنەكاندا كە بێگومان گرنگیەكی زۆری دەبێت لە بنیاتنانی وڵاتەكەو بەهێزكردنی رێرەوی دیموكراسی تیایدا . ئاماژە بەوە دەكرێت كە كۆمیسیۆن شازدە نووسینگەی لەو وڵاتانەدا كردەوە كە هەڵبژاردنەكانیان تیادا بەرێوەدەچێت، كە 119 بنكەو نزیكەی 602 وێستگەی دەنگدانیان تیادا كرانەوە كە پاشانیش بە هۆی زۆری ژمارەی دەنگدەرانەوە كران بە 672 وێستگە.
09/03/2010 09:30:00
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459657