كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
: هه‌واڵ
سەرۆكی كۆمیسیۆن پێشوازی دەكات لە ئەندامی كۆمەڵەی نیشتیمانی فەرەنسی و ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپی
سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، فەرەج حەیدەری رۆژی 6 ئازار 2010 لە بارەگای كۆمیسیۆن پێشوازیكرد لە بەرێز (لوروار ئەندامی كۆمەڵەی نیشتیمانی فەرەنسی و رەشیدە داسی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپی و وەزیری دادی پێشوو و شاندی هاورێیان.
بەرێز حەیدەری هەوڵەكانی شاندی فەرەنسی و هەموو چاودێرە نێودە وڵتیەكانی لە لەپشتیوانیكردنی كۆمسیۆندا بەرز نرخاند و داواشی لە هەموولایەك كرد كە بێلایەنی خۆیان بپاریزن و بەنجە بخەنە سەر كەموكورتیكانی پاكی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، ئەگەر هەبن .
بەرێز حەیدەری چەند پرسیارێكی بەرێز لورواری وەڵامداوە كە تایبەت بوون بە شێوازی تۆماركردنی چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵتیەكان و ئەوەی روونكردەوە كە
لە كۆمسیۆندا بۆ بەدواداچوونی كاروباری چاودێران لیژنەیەكی تایبەت هەیە كە مەرجەكانی تۆماركردنیان لەگەڵ ئەو مەرجانەدا هاوتادەكات كە كۆمسیۆن دایناوە . هەروەهابەرێز حەیدەری لە وەڵامی پرسیارێكی تردا لەبارەی ئەو كاتەوە كە
كۆمیسیۆن پێویستیەتی بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكان، وتی :
" سیستمی لیستی كراوە كە كۆمیسیۆن لە دەنگدانی ئەم هڵبژاردنەدا پەیڕەوی كرد
پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە هەروەها هەڵبژاردنی دەرەوەمان هەیە لە (16وڵاتدا
و دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی مەرجداریش، بۆیە پێویستمان بە كات هەیە و رەنگە بتوانین كورتیشی بكەینەوە لە رێی كردنەوەی بنكەی داخلكردنی زانیاری كە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا گەورەترین بنكەی لەو شێوەیەیە و
چاودێرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان و چاودێرو نوێنەری قەوارە سیاسیەكان
دەتوانن لەرێگەی سكرینەوە چاودێری بكەن . بۆیە ئومێدمان وایە كە بە خێرایی ئەنجامەكان رابگەیەنین بەڵام ناتوانین بە دروستی وادەیەك دیاری بكەین ".
وە لە وەڵامی پرسیارێكیشدا دەربارەی گواستنەوەی زەرفە پارێزراوەكان لە وێستگەكانی دەنگدانەوە بۆ بارەگای كۆمیسیۆن وتی : وێستگەكان رێك لە كاتژمێر پێنجی سەرلەئێوارەی رۆژی( 7ی ئادار دادەخرێن و چاودێرە نێو دەوڵتی وناوخۆی یەكان بۆ تەواوكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنەكە دەمێننەوە و هەموو ئەودەنگانە تۆماردەكەن كە قەوارەكان بەدەستی دێنن و ئەو ئەنجامانە بەچوار كۆپی لە زەرفە پارێزراوەكان دا دادەنرێن و بە ژمارەی نهینی نەبێت ناكرێنەوە و كۆپییەكیان لە هەمان وێستگەكەدا هەڵدەواسرێت و ئەوانیتریش بە پاسەوانی هێزەكانی ئاسایش دەگوازرێنەوە وچاودێرانیش مافی ئەوەیان هەیە كە تا گەیشتنیان بە بارەگا چاودێری بكەن . كە ئەم ئەزموونەش لە زۆر لە ئەزموونەكانی دیموكراسی جیهانیدا نیە .
هەروەها وتیشی " چاودێر هەر پێشێلكارییەك بەدی بكات دەتوانێت راپۆرتی خۆی بنووسێت و هەر ئەویشە كە لە كاتی كۆتایی هاتنی پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنكەدا واژوودەكات "

سینگەی بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە كۆتاییهاتنی تۆماركردن و دەنگدانی دەرەوەی وڵات رادەگەنێات
نووسینگەی بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە كۆتاییهاتنی تۆماركردن و دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی راگەیاند . ئەمە لە لایەن( میقداد ئەلشەریفی بەرێوەبەری جێبەجێكاری نووسینگەكەوە راگەیەندراو هەروەهاوتیشی : تۆماركردن و دەنگدان لە سێیەم رۆژیدا، لە دوا وڵاتدا، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، ئەمرۆ دووشەممە هەشتی ئازار كاتی پێنجی سەرلەبەیانی،كۆتایی هات . ئەوەشی زیادكرد كە هەڵبژاردنەكان لەو وڵاتانەدا كەبریارەكەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران گرتبوویەوەو نوسینگەی هەڵبژاردنەكانیان تیادا كرابووەوە، لەرووی بەشداری عیراقیەكانی تاراوگەو چوونیان بەرەو سندوقەكانی دەنگدان، زۆر سەركەتووبوو.
هەروەها ئاماژەی كرد بە پابەندبوونی سەرجەم كارمەندانی نووسینگەكان بەو رێساو رێنماییانەی كە كۆمیسیۆن گرتبوونیەبەر بە مەبەستی گەیشتن بە دەنگدانێكی پاك و بێگەرد ئەوەش ئاسووودەییەكی زۆری لەلای هەموو عیراقیەكانی دەرەوە دروستكرد و ئەوانیش جەخت لە سەر باش بەرێوەچوونی پرۆسەكە دەكەنەوە سەررای قەرەباڵغی و پەرۆشیی دەنگدەرەكان بۆ بەشداریكردن . ئەوەش كە ئەم هەڵبژاردنە لەوانیتر جیادەكاتەوە ئەوەیە كە ژمارەیەكی زۆر لە و كەسانە بەشداریانكرد كە لەو وڵاتانەدا دەژین كە نووسینگەی هەڵبژاردنیان تیادا نەكراوەتەەوە،ئەوەش حەزو تامەزرۆیی عیراقیەكانی تاراوگە دووپاتدەكاتەوە بۆ بەشداریكردن لەو زەماوەندەی هەڵبژاردنەكاندا كە بێگومان گرنگیەكی زۆری دەبێت لە بنیاتنانی وڵاتەكەو بەهێزكردنی رێرەوی دیموكراسی تیایدا . ئاماژە بەوە دەكرێت كە كۆمیسیۆن شازدە نووسینگەی لەو وڵاتانەدا كردەوە كە هەڵبژاردنەكانیان تیادا بەرێوەدەچێت، كە( 119 بنكەو نزیكەی (602 وێستگەی
10/03/2010 07:50:00
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459468