كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
: هه‌واڵ
كۆنفرانسی كۆمسیۆن بە ئامادەبوونی سەرۆكی شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بۆنەی كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان درەنگانێكی دوێنێ شەو7 ی ئاداری 2010 لە ئوتێل رەشید كە كۆمسیۆن بەستی
ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دادوەر قاسم عەبودی ووتە بێژی فەرمی كۆمسیۆن كردییەوە، وە بە خێرهاتنی ئامادەبووانی كرد .
وە لێدوانی كۆمسیۆن كە بەرێز حەیدەری خوێندیەوە تیایدا پیرۆزبایی لە گەلی عیراق كرد بە بۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن وە بوونی گومان لە پاكیدا رەتكردەوە وە ئەو هەوڵانەی كە دراون لە لایەن كارمەندانی بنكەكانی هەڵبژاردن بەرز نرخاند وە نیگەرانی خۆی دەربری دەربارەی هێرشكردنی یەكێك لە سیاسەتمەدارە گرنگەكان بۆ سەر كۆمسیۆن و تانەدانی پێشوەختی ئاراستەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كرد . وە داوای پابەندبوون بە رێگا یاساییەكانی كرد لە ناڕەزایی دەربڕین لە ئەنجامەكان .
هەروەها بەرێز حەیدەری سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە لێدوانەكەیدا داوای لە گشت قەوارە سیاسیەكان كرد لەسەرخۆبن لە راگەیاندنی ئەنجامەكان و رێزگرتنیان .
وە ئاماژەشیكرد كە ئەنجامەكانی دەنگدانی گشتی لە كۆتایی ئەم هەفتەیە ڕادەگەیەندرێت وە ئەو ئەنجامانەی رەتكردەوە كە دەزگاكانی ڕاگەیاندن باسی دەكەن . لە لایەكی ترەوە سەرۆكی شاندی نەتەوە یی لە عیراق- یونامی ئاد میلكیرت پیرۆزبایی لە گەلی عیراق كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان وە بەشداری كاریگەر سەرەڕای بوونی كرداری تیرۆریستی كە بە ترسنۆكانە وەسفی كرد .هەروەها میلكیرت داوای لە قەوارە سیاسیە ناڕازیبووەكان كرد كە ناڕەزاییخۆیان پێشكەش بكەن چونكە یاسا ئەو مافەیان پێدەدات و ئاماژەشی كرد بە ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردن لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا . دادوەر عەبوودی ووتی " كۆمسیۆن مامەڵە لەگەڵ سكاڵاكاندا دەكات سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی كە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا ڕوویانداوە .
وە جەختی لەسەر سزادانی ئەوانەكردەوە كە بوونەتە هۆی ئەو پێشێلكارییانە، وە هەروەها ئاماژەی كرد بە داخستنی هەندێك لە ناوەندەكانی تایبەت دوای پێنج یا شەشی ئێوارە، روونیكردەوە كە ئەم رێوشوێنە بە پێشێلكاری دانانرێت چونكە بنەماكان تێیاندا هاتووە كە ئەو بنكانەی ڕیزی دەنگدەران لە بەردەمیاندا ماوە كاتەكەیان درێژدەكرێتەوە تاكو ڕیزەكان تەواو دەبن وە عەبوودی ئاماژەی كرد كە هەندێك كەس باسیان لە چوونە ژوورەوەی سەربازەكانیان كردووە بۆ ناوەندەكانی دەنگدان بە چەكەوە كە ئەمەش سەرپێچی بنەماكانە وە جەختی كردەوە ئەگەر هەر سكاڵایەك بەدەستمان بگات سەبارەت بەم بابەتە ئەوا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر لە كاتێكدا كە بەڕێز حەمدیە حوسەینی سەرۆكی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان باسی لەوە كرد كە ڕێوشوێنەكانی كۆمسیۆن دروست بوون وە سە ركەوتنی بەدەستهێنا بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی ئەمنی لە جێبەجێكردنی فراوانترین پڕۆسەی دیموكراسی كە ناوچەكە بە خۆیەوە دیتبێت، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەو تەقینەوانەی كە لە بەغداو مووسڵ لە بەیانیەكی زوو ڕوویاند
بووەهۆی داخستنی چوار بنكەی هەڵبژاردن و دواتر كردنەوەیان بەڕووی دەنگدەراندا . وە وتیشی "نزیكەی 600 هەزار كەس لە كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەت هەیە لە بەڕێوەبەرایەتیە تایبەتەكانی خۆیان دەنگیان داوە . وە رێژەی عیراقیە بەشداربووەكان لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان گەیشتە 60% .
بەڕێز حەمدیە حوسەینی ئاماژەی بەوەش كرد كە بەرزترین ڕێژەی دەنگدەران كە دەنگیانداوە لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان گەیشتە 87 % بەڵام نزمترین ڕێژە لە كەرخی بەغدا بووە كە 42 % بووە . وە ژمارەی سكاڵا تۆماركراوەكان لای كۆمسیۆن كە لە لایەن قەوارەكانەوە پێشكەشكراوە گەیشتە 162 سكاڵا وە ڕوونی كردەوە كە زۆربەی لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە وە گەیشتۆتە 121 سكاڵا .
ئەیاد كەنانی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران جەختی كردەوە كە كۆمسیۆن نەیتوانیوە ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی دەرەوەی عیراق بەهۆی جیاوازی كاتی كردنەوەی وێستگەكان لە هەر شازدە وڵاتەكەدا كە هەڵبژاردنی دەرەوەی تێدا كراوە ئاماژەشی كرد كە ئوسترالیا یەكەمین وڵاتە كە دەرگای بنكەكانی بە ڕووی دەنگدەری عیراقیدا واڵا كردبێت . وە دوا وڵات كەنەدا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بوون . وە ووتیشی ( 191 چاودێری نێودەوڵەتی ئامادەی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە بوون لە نێوانیاندا ( 60 چاودێر لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی جگە لە ( 428 چاودێری ناوخۆ وە ( 5227 لە چاودێرانی قەوارە سیاسیەكان وە شایەنی باسیشە كە چاودێرەكان لە بنكەكانی دەنگدان دەگەڕان بە مەبەستی چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن وە كەنانی ووتیشی چەندین بەربەست ڕووبەڕووی پڕۆسەی دەنگدانی عیراقییەكانی دەرەوە بوو لە یەكەم ڕۆژی ئەو سێ رۆژەی كە دیاریكراوە وە دووپاتی كردەوە " دیارترین ئەو بەربەستانە ئەوەبوون كە هەندێك لە دەنگدەران بەڵگەنامەی سەلماندنیان پێنەبوو كە وای لە كۆمسیۆن كرد ڕێگەیان پێنەدات دەنگ بدەن لەبەر پابەند بوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان .
10/03/2010 11:30:00
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459606