كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
: هه‌واڵ
بەڕێز فەرەج حەیدەری ووتارێكی پێشكەشكرد بە بۆنەی كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان :
بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێوشوێنەكان و بەردەوام بوون لەگەڵ ڕاگەیاندن بە شێوەیەكی ئاشكرا و ڕوون، ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بەست لە درەنگانێكی شەوی 7 ی ئاداری 2010 بە ئامادەبوونی ئاید میلكرت سەرۆكی شاندی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.
بەڕێز فەرەج حەیدەری سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەیاننامەی كۆمسیۆنی خوێندنەوە كە تیایدا هاتووە :

ئامادەبووانی بەڕێز
سڵاوی خواتان لێ بێت

لەم ڕۆژە مەزنەدا كەوا هەموو عیراقییەكان چاوەڕوانی بوون بۆ تۆماركردنی جوانترین و مەزنترین ئەزموون لە مێژووی نوێدا كە بە ملیۆنان كەس بەرەو سەندووقەكانی دەنگدان دەڕۆیشتن بە هیوای بنیادنانی عیراقێكی دیموكراسی فرەنەتەوەیی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان كە پەنجە مۆریان دادەنێن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوودا دوای ئەوەی قۆناغی دەنگدان تەواو بوو، پشت بە خوا ڕووتێكردنێكی مەزنی بەخۆیەوە بینی سەرەڕای هەندێك كرداری تیرۆرستی كە مەبەستیان تۆقاندنی هاووڵاتیان بوو بە بەكارهێنانی تەقەمەنی بەڵام هاوڵاتیان بەشدارییان كرد لە پڕۆسەی دەنگدان و نامەیەكی مەزنیان گەیاندە هەموو جیهان ئەویش كە گەلی عیراق گەلێكی زیندووە و بڕیارێكی گەورەی داوە بەرەو دیموكراسیەت و بنیادنانی ووڵاتێك لە ڕێگەی هەڵبژاردنێكی سەربەست و پاكەوە . بەم بۆنە مەزنەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەكات بە گشتی و بە تایبەتی دەنگدەری عیراقی كە لە بەیانییەكی زووەوە بەرەو بنكەكانی دەنگدان بەڕێكەوت تاوەكو ووشەی مەزنی خۆی بڵێت و عیراق هەڵبژێرێت هەروەها كۆمسیۆن پیرۆزبایی لە قەوارە سیاسییەكان و كاندیدەكان دەكات كە بەشداربوون لەم هەڵبژاردنە و بەرپرسیارێتییان هەڵگرت هەروەها بوونیان لە پێشبڕكێی هەڵبژاردندا شوێنی نێودەوڵەتی عیراق بەهێز دەكات و وا لە گەلانی تر دەكات بە چاوێكی پڕ ڕێز و پێزانینەوە سەیری ئەم گەلە بكەن كە بەرامبەر گشت بەرەنگارییەكان وەستاوە . بۆیە دوای بەشداریكردنیان و بینینی پڕۆسەكە ئەبێت ئەم قەوارانە و كاندیدانە بە ئەنجامەكان قایل بن و بە پلەی یەكەم بەرژەوەندی عیراقیان لە بەر چاو بێت وە ڕۆشەنبیرانە پیرۆزبایی لە براوەكان بكەن و ڕێزی ئەنجامەكان بگرن وە گومان نەكردن لە هەوڵەكانی كۆمسیۆن چونكە لایەنی جێبەجێكارە و هەموو شایەتی بۆ دەدەن، خاوەنەكانی توانیان ڕێسا و یاساكان و ڕێوشوێنەكان پیادە بكەن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و لێرەدا پێویستە ئاماژە بە بوونی چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان و بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان و ڕۆژنامەوانان بكەم وە ئەمەش پاكی و ڕوونی هەڵبژاردنەكان بەهێز دەكات . ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كۆمسیۆن لێی بەرپرسیارە چونكە ئەو لایەنەیە كە پشت دەبەستێت بە میكانیزمی ژماردن و جیاكردنەوە و تۆماركردنی دەنگەكان و پاشانیش وردبینی كردنیان و تێپەڕاندنیان بە چەند قۆناغێكدا بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان بە شێوەیەكی دروست، لێرەشەوە كۆمسیۆن داوا لە سەرجەم قەوارە سیاسییەكان و هاوڵاتیان دەكات كە پەلە نەكەن و چاوەڕێی ڕاگەیاندنیان بكەن بە شێوەی فەرمی و لە سەرچاوە باوەڕپێكراوەكەیەوە، كە ئەوەش پێویستی بە كاتی زۆر هەیە بۆ ئەوەی كۆمسیۆن بتوانێت ئەركەكانی خۆی بە باشترین شێوە ڕاپەڕێنێت . ئەو ژمارانەش كە لێرە و لەوێ دەردەچن و ڕایدەگەیەنن كە لایەنێكی دیاریكراو یا كاندیدێك براوەیە ئەوە بریتییە لە پێشبینی و هیچ ژمارە یا ئەنجامێكی ڕاستەقینە تا ئێستا نیە و لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بكەین كە ژمارە ڕاستەقینەكان و ئەنجامەكان كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت . ئێمە لەم ڕۆژە مەزنەدا و ئەم قۆناغە گرنگە لە مێژووی عیراقی نوێدا، دەبێ پیرۆزبایی لە گەلی عیراق و قەوارە سیاسییەكان و پاڵێوراوەكان و خۆمان بكەین، كە بێگومان ئەنجامەكانی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی قۆناغێكی تازە لە بنیادنانی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات . مێژوو شایەتی بۆ ئە ڕۆژە دەدات بە پیتی زێڕ تۆماری دەكات بۆ ئەوەی بۆ گەلانی ئازادیخواز ببێت بە چرا و ڕێگایەكی تەخت لەبەردەم ئەوانەدا كە خەبات دەكەن بۆ دیموكراسی و دروستكردنی دەوڵەتی هاوچەرخ كە بنەماكانی بریتین لە ڕێزگرتنی خواستی گەل، جێبەجێكردنی یاسا و ڕێزگرتنی ئازادی بیروڕا . لە جیاتی خۆم و ئەنجوومەنی كۆمسیاران سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەوانە دەكەم كە لە سەرخستنی ئەم ڕۆژە گەورەیەدا بەشداربوون . وە دەبێ لێرەدا هەوڵ و ماندووبوونی ( تیمی هاوكاری نێودەوڵەتی و ئەزموونگەرانی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی ناحكومی كە گرنگی بە كاروباری هەڵبژاردن دەدەن، چاودێرە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان، بریكاری قەوارە سیاسییەكان، لێژنەی باڵای ئاساییشی هەڵبژاردنەكان و هەموو دڵسۆزان و خۆشەویستانی گەلی عیراق بەرز بنرخێنم...سڵاوی خواتان لێ بێت .
14/03/2010 08:27:00
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459600