كۆمسیار ئەیاد كەنانی : گەیشتنی گشت فۆرمەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی عیراقییەكانی تاراوگە بۆ بنكەی ژماردن و نووسینەوە لە ئۆفیسی نشتیمانی ئەیاد كەنانی : كاركردن بەردەوامە لە داخڵكردنی گشت فۆرمەكانی دەنگدانی تایبەت و فۆرمەكانی دەرەوە، وە گشت قەوارەكان كۆپییەك وەردەگرن بۆ هاوتابوونی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان . مقداد ئەلشەریفی  بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە : سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تیمە نێودەوڵەتییەكان بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردنەكان پێشكەش دەكات وە بۆ بەشداریكردنیان لەو هەوڵانەی ئەنجامدراون بە مەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە . كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن بە بۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیە كە لە هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە بەدەستیانهێنا كارمەندانی ئۆفیسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە كۆمسیار ئەیاد كەنانی : ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاند ناوازە بوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی هەڵبژاردنەكاندا وە دەست خۆشی لە گشت ڕۆژنامەوانان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششیان لە هەڵبژاردنەكان . كۆمسیار سەعد ئەلڕاوی : بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن . كۆمسیار سەردار عەبدلكەریم : دەست خۆشی لە ڕۆڵی تیمەكانی ئەلعراقییە و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ناوەوە و دەرەوە دەكەین . لێژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكانی دەرەوە ڕۆڵی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وە لە نێوانیاندا كەناڵی ئەلعراقییە دەنرخێنێت بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراقییەكانی تاراوگە
چالاكی نووسینگه‌كان
پرسیاره‌ باوه‌كان :

ئەو پرسیارانەی كە زۆر جار ئەكرێن :


1.من عیراقیم لە دەرەوەی عیراق ئەژیم، ئەتوانم بەشداری بكەم لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 ؟
و. بەڵێ، ئەتوانیت ئەگەر ڕێپێدراو بیت و بتوانیت متمانەبوون بۆ بەشداریكردن بسەلمێنی لە ڕێگای دوو بەڵگەنامەی ڕەسمی یەكێكیان هەڵگری وێنەی كەسی بێت

1. بسەلمێنێ كە تۆ عیراقیت لە ڕەگەزنامە .
2. بسەلمێنێ كە تۆ لە دایك بووی لە یان لە پێش بەرواری 30-12-1992
3. بسەلمێنێ كە تۆ سەر بە پارێزگایەكی دیاریكراوی لەناو عیراقدا
4. ناسنامەكەت بسەلمێنێ

2. من هاووڵاتییەكی عیراقیم و لە دەرەوە ئەژیم، تەنها ڕەگەزنامەی عیراقیم پێیە و هەندێك بەڵگەنامەی بیانی تر، ئەتوانم دەنگ بدەم ؟
و. بەڵێ، هەموو عیراقییەك ڕەگەزنامەی عیراقی هەبێت ئەتوانێت دەنگ بدات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 بە مەرجێك بەڵگەنامەیەكی تری عیراقی یا بیانی یاخود دەوڵەتی هەبێت وەكو ( مۆڵەتی لێخوڕین، ناسنامەی خانەنشین، بەڵگەنامەی نشتەجێبوون ....هتد ) لەگەڵ ئەو بەڵگەنامەیەی كە ناوبراوە پێشتر .
3.من هاووڵاتییەكی عیراقیم و لە دەرەوە ئەژیم تەنها ناسنامەی باری شارستانی عیراقیم پێیە لە بەڵگەنامە عیراقییەكان و هەندێك بەڵگەنامەی بیانی تر، ئەتوانم دەنگ بدەم ؟
و. بەڵێ، هەبوو عیراقییەك ئەتوانیت دەنگ بدات لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 بەمەرجێك بەڵگەنامەیەكی تری پێ بێت عیراقی یا بیانی یاخود دەوڵەتی وەكو ( مۆڵەتی لێخوڕین، ناسنامەی خانەنشین، بەڵگەنامەی نشتەجێبوون ...هتد) .
4. من هاووڵاتییەكی عیراقیم و لە دەرەوە ئەژیم تەنها ناسنامەیەكم پێیە كە لە ساڵی 1957 دەرچووە لە بەڵگەنامە عیراقییەكان و هەندێك بەڵگەنامەی بیانی ترم پێیە، ئەتوانم دەنگ بدەم ؟
و. بەڵێ، هەموو عیراقییەك ناسنامەی ساڵی 1957 ی هەبێت ئەتوانێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 بەشداربێت بەمەرجێك بەڵگەنامەی تری عیراقی یا بیانی یاخود دەوڵەتی وەكو ( مۆڵەتی لێخوڕین، ناسنامەی خانەنشین، بەڵگەنامەی نشتەجێبوون ..هتد ) لەگەڵ خۆی بهێنێت، لەگەڵ بەڵگەنامە ناوبراوەكەی پێشوو.
5. من هاووڵاتییەكی عیراقیم و لە دەرەوەی عیراق ئەژیم و تەنها پاسپۆرتی عیراقی جۆری (G)م هەیە لە گەڵ هەندێك بەڵگەنامەی بیانی تر، ئەتوانم دەنگ بدەم ؟
و. بەڵێ، هەموو عیراقییەك پاسپۆرتی عیراقی جۆری (G) هەبێت ئەتوانێت بەشداربێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 بەمەرجێك پاسپۆرتەكەی هەڵگری ڕێپێدانی چوونەژوورەوەی یا نشتەجێبوونی هەبێت و بەڵگەنامەی تری عیراقی یا بیانی یاخود دەوڵەتی وەكو(( مۆڵەتی لێخوڕین، ناسنامەی خانەنشین، بەڵگەنامەی نشتەجێبوون ..هتد ) لەگەڵ خۆی بهێنێت، لەگەڵ بەڵگەنامە ناوبراوەكەی پێشوو.
6. ئێمە كۆمەڵێك عیراقیین، پێش ماوەیەكی دوور و درێژ عیراقمان بەجێهێشت و پاسپۆرتی بیانیمان هەیە كەتیایدا شوێنی لەدایكبوون لە عیراق دیاریكراوە، ئەتوانین دەنگ بدەین؟
و. نەخێر، ئەو عیراقییانەی كە پاسپۆرتی بیانییان هەیە ناتوانن دەنگ بدەن چونكە پاسپۆرتی بیانی ناسنامە و تەمەن دەسەلمێنێت بۆیە ئەبێت ڕەگەزنامەی عیراقی بسەلمێنن و لایەنگیرییان بۆ پارێزگایەك لەناو عیراق چونكە پاسپۆرتی بیانی بە بەڵگەنامە دانانرێت بۆ سەلماندنی لایەنگیرییان بۆ پارێزگایەكی ناو عیراق.
7. من پەناهەندەیەكی عیراقیم، عیراقم بەجێهێشت لەبەر باری ئاساییش و سەردانی ڕێكخراوە دەوڵتییەكانم كردووە بۆ تۆماركردنم وەكو پەناهەندەیەك، ئایا مافی دەنگدانم هەیە؟
و. هەموو پەناهەندە عیراقییەكان ئەوانەی بەڵگەنامەی دەرچوویان هەیە لە لایەن نەتەوە یەكگرتتوەكان بۆ پەناهەندەكان و ڕێكخراوی خاچی سوور ئەتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردنەكان ئەگەر بەڵگەنامەكە شوێنی لە دایك بوونی تیابێت بەمەرجێك هەر بەڵگەنامەیەكی تری عیراقی یا بیانی یاخود دەوڵەتی وەكو( مۆڵەتی لێخوڕین، ناسنامەی خانەنشین ..هتد) لەگەڵ خۆی بهێنیێت.
8. من نشتەجێبوویەكی عیراقیم لە ووڵاتێكی بیانی و ئەمەوێت بەشدار بم لە هەڵبژاردنەكانی نوێنەرانی عیراق 2010، ئایا ئەتوانم بەشداربم ؟
و.نشتەجێبووە عیراقییەكان ئەتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردنەكان ئەگەر بەڵگەنامەی نشتەجێبوون لە ووڵاتە بیانییەكەیان پێبێت و شوێنی لەدایكبوونیان لە عیراق تیابێت بەمەرجێك هەر بەڵگەنامەیەكی تری عیراقی یا بیانی یاخود دەوڵەتی وەكو( ناسنامەی دڵنیابوونی تەندروستی، ناسنامەی قوتابی، ناسنامەی دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی ...هتد)
9. من بە ڕەسەن عیراقیم و ناسنامەی پێناسەبوون(تاریفە)م پێیە كە لەلایەن حكومەتی ئەو ووڵاتەی تیایدا دەژیم دەرچووە، ئایا ئەتوانم بەشداربم لە هەڵبژاردنەكان ؟
و. ناسنامەی پێناسەبوون تەنها ناسنامە و تەمەن دەسەلمێنێ بۆیە ئەبێت بەڵگەنامەیەكی تر لەگەڵ خۆی بهێنێت كە ڕەگەزنامەی عیراقی و لایەنگیری دەنگدەر بۆ پارێزگایەكی ناو عیراق بسەلمێنێت .
10. من عیراقیم، لە دەرەوە ئەخوێنم و پاسپۆرتی جۆری(S)م پێیە ئایا ئەتوانم دەنگ بدەم ؟
و. پاسپۆرتی جۆری (S) لەگەڵ پاسپۆرتەكانی (A،H،M،N)‌ تەنها ڕەگەزنامە و ناسنامە و تەمەن دەسەلمێنێ بۆیە دەبێت ڕێپێدانی چوونە ژوورەوە یا نشتەجێبوونت هەبێت و پێویستیت بە بەڵگەنامەیەكی ترە بۆ ئەوەی پارێزگاكە بسەلمێنێ وەكو پسوولەی خۆراك.
11. من عیراقیم لەدەرەوەی عیراق لە دایك بوومە و ئەمەوێت بەشداربم لە هەڵبژاردنەكان و هیچ بەڵگەنامەیەكم نیە لایەنگیریم بۆ پارێزگایەكی ناو عیراق بسەلمێنێ بە نشتەجێبوون یاخود لەدایك بوون، ئەتوانم دەنگ بدەم ؟
و. ئەو عیراقییانەی كە لە دەرەوە لەدایك بوونە ئەتوانن لایەنگیری خۆیان بۆ پارێزگایەكی دیاریكراو لەناو عیراق بسەلمێنن لە ڕێگەی بەڵگەنامەی باوكیان بەمەبەستی دەنگدان بۆ ئەو پارێزگایە نەك یەكێكی تر .
12.من عیراقیم و لە دەرەوە ئەژیم بەڵام هیچ بەڵگەنامەیەكم نیە بسەلمێنێ كە من عیراقیم لە ڕەگەزنامە بەڵام لە خانەوادەیەكی عیراقیم، ئایا هەلی بەشداریكردنم هەیە لە هەڵبژاردن؟
و. بەڵێ، ئەو عیراقییانەی كە لە دەرەوە لەدایك بوونە ئەتوانن عیراقیبوونیان بسەلمێنن لە ڕێگەی بەڵگەنامەكانیان یا بەڵگەنامەكانی باوكیان بەمەبەستی دەنگدان.
All rights reserved © 2010 The Independent High Electoral Commission
459468